عن الكتاب
شاکاری بێ نەوایان.. بێنەوایی لە بەکارھێنانی ھەندێک پەیڤدا. زياتر نوسراوە لە لایەن Yasin Braym Ruwanduzi یاسین برایم _ رواندز بێ نەوایان (١) شاکارێکی گەورە نووسەری بەناوبانگ ڤیکتۆر ھۆگۆیە، وێنەیەک لە ژیانی راستەقینەی کۆلەمەرگی و ھەژاری وڕەش و رووتی کۆمەڵگای فەرەنسامان بۆ نمایش دەکات و چەندین چیرۆکی تراژیدیا و ویژدان ھەژێنی ئەو سەردەمەی ئەو وڵاتەمان بۆدەخاتە روو. (ژان واڵژان)پاڵەوانی نێو رۆمانەکەیەو تەمەنی گەنجایەتی لە زیندان بە سەردەبات و ئەو تەمەنەی ماویەتی ، ژیانێکی نوێ ھەڵدەبژێرێت و بە کاری چاکەخوازی و ھاوکاریکردنی ھەژاران بەسەردەبات و دەبێتە فریادەرسی چەندین بێ نەوای وەک خۆی ، تا دەمرێت ھەمیشە ھەڵگری کاری نھێنی و ژیانی تەنیایی و دوورەپەرێزییە.ئەم رۆمانە لە لایەن (محەمەدی شڵماشی)لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕدراوە .پێشتر ئەم وەرگێڕە لە رێگای رۆمانی (بێ سەرپەرشتان)ناوێکی پرشەنگدارەوبە خوێنەری رۆمان ئاشنایە. لەم رۆمانەی کە شاکارێکی بەناوبانگە، ھەڵەو کەم و کوری لە بەکارھێنانی ھەندێک وشەو رستەو ناو ھەیەو لە رووی خاڵبەندیش،یان لایەنی تەکنیکی نووسینەوە سادەیی و بێ سەروبەری پێوە دیارە ولەزمانی