عن الكتاب
· تقديم اثني عشر مُقْتَرحاً، إلفاتاً لنظر العلما‌ء وأئمة المسلمين في مجالاتٍ شتّى. زانایانی ئیسلام كێن و چۆنن؟ {ئه‌م كتابه له‌ئه‌سڵدا وتاری هه‌ینی بوو كه له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیر له‌مزگه‌وتی (جیهاد)دا له‌سلێمانی پێشكه‌شكراوه له (21/5/1999). هه‌روه‌ها ئه‌م كتێبی وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ڕه‌بیی و تائێستا دوو (3) جار چاپ كراوه‌ته‌وه، چاپی یه‌ك و دوو: نووسینگه‌ی ته‌فسیر به‌ناو و نیشانی: (علما‌و الإسلام من هم وماهی صفاتهم؟)، چاپی سێ: (دار المعراج) سووریی به‌ناو و نیشانی: (علما‌و الإسلام/ أوصافهم النبیله – وڤائفهم الپقیله – مواقفهم الجلیله). ناوه‌ڕۆكی ئه‌م به‌رهه‌مه به‌وشێوه‌یه: به‌شی یه‌كه‌م: ده‌قی وتاره‌كه‌ی مزگه‌وتی جیهاد: یه‌كه‌م: پێناسه‌ی زانایانی ئیسلام. دووه‌م: پله‌و پایه‌ی زانایانی ئیسلام. سێیه‌م: سیفه‌ت و ئاكاره به‌رزه‌كانی زانایانی ئیسلام. چواره‌م: ماف و هه‌قی زانا‌و پێشه‌وایان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه. پێنجه‌م: ئه‌ركی سه‌رشانی زانایانای ئیسلام چیه؟!. به‌شی دووم: (12) ئامۆژگاریی بۆ گه‌نج و قوتابییه‌كانمان له‌بواری زانسته شه‌رعییه‌كان و هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ زانا‌و پێشه‌وایانی ئیسلامدا: 1- هه‌رچه‌نده حه‌ماسه‌ت و دڵگه‌رمیی گرنگه، به‌ڵام به‌بێ شاره‌زایی و به‌رچاوڕوونیی، نه‌ك هه‌ر كار‌و چالاكیی ئیسلامیی بگره دیدندارییه‌كی شه‌خسیی تێر‌و ته‌واویش ناكرێ. 2- به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ڕیز به‌گرنگتره‌وه بۆ گرنگ چوون، ناگونجێ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست له ئیسلام شاره‌زابین. 3- به‌بێ شاره‌زایی له‌زمانی عه‌ڕه‌بیی له‌قوڕئان و سوننه‌ت تێناگه‌ین. 4- شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ زانایاندا. 5- ئیسلام زۆر قووڵ و فراوانه‌و به‌په‌له‌و بێ بێ چاوساغ هیچ به‌هیچ ناكه‌ین. 6- ڕه‌چاوكردنی شێوازی شه‌رعییانه‌و ڕه‌وشتی مسوڵمانانه. 7- گرنگیی به‌كارهێنانی حیكمه‌ت و دانایی. 8- ڕه‌چاوكردنی پێویستی خه‌ڵك نه‌ك پێخۆشبوونی خۆمان. 9- ده‌مارگیریی و لاساكردنه‌وه له‌هه‌ركه‌سێكدابن و بۆ هه‌ركه‌سێك بن هه‌ر هه‌ڵه‌و خراپن. 10- با پایه گرنگه‌كانی ئیسلام بكه‌ینه سه‌نگی مه‌حه‌ك نه‌ك شته لاوه‌كیی و وردیله‌كان. 11- ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتی قوتابی زانیاری شه‌رعی له‌گه‌ڵ: (خۆ) و (زانست) و (مامۆستا)دا. 12- ڕه‌وشت و ئه‌ده‌به به‌رزه‌كانی قوتابی زانیاری شه‌رعی له‌بواری په‌یوه‌ندیی و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نیزیكان و كۆمه‌ڵگادا. به‌شی سێیه‌م: چه‌ند ڕێڕوونی و پێشنیارێك بۆ زانا‌و پێشه‌وایانی به‌ڕێزمان: 1- ئایا میراتگرانی پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێ) چی ده‌گه‌به‌نێ؟!. 2- میراتگرانی پێغه‌مبه‌ر "صلی الله علیه وسلم" وه‌ك میرات لێگیراوه‌كه‌یان بچن. 3- نابێ زانایان به‌وه‌نده‌ی ده‌یزانن قه‌ناعه‌ت بكه‌ن. 4- به‌رنامه‌ی خوێندنی زانسته شه‌رعییه‌كان كه‌م و كوڕی تێدابووه. 5- ئاشنابوون به‌واقیع وێڕای شاره‌زابوون له‌شه‌رع بۆ زانایان گرنگ و پێویسته. 6- خۆ به‌كه‌مگرتن له‌وه‌رگرتنی قسه‌ی هه‌ق و ڕه‌خنه‌ی به‌جیدا. 7- له‌سه‌رپێی خۆ وه‌ستان بۆ دابینكردنی ژیان و گوزه‌ران. 8- هۆشیاریی و بێداریی و فریو نه‌خواردن بۆ ئه‌هلی دونیا‌و سیاسه‌ت. 9- خۆپاراستن به‌تێكگیران له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كاندا. 10- تێكه‌ڵیی و ته‌فاعولی زیاتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك مه‌رجه بۆ كاریگه‌ریی چاكتر هه‌بوون له‌سه‌ر میلله‌ت. 11- برایه‌تیی و ته‌بایی نێوخۆ له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیمان و ته‌قوا نه‌ك ده‌مارگیریی و مه‌سله‌ك گه‌رایی. 12- نابێ زانا‌و پێشه‌وایان لێبگه‌ڕێن ڕژێم و حیزب و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت حوكم و سیاسه‌ت و شێخ و ته‌ریقه‌تیش ڕووح و مه‌عنه‌وییه‌تی لێ زه‌وت بكه‌ن و سه‌ره‌نجام عیلمێكی بێ ڕووح و بێ حوكمیان بۆ بمێنێته‌وه. به‌شی چواره‌م: چه‌ند نموونه‌یه‌كی پڕشنگدار له هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی هه‌ندێك له زانا‌و پێشه‌وا ڕه‌سه‌نه‌كانمان: به‌شی پێنجه‌م: ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌می تۆمه‌تێك: ئه‌م به‌رهه‌مه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌رزمانی عه‌ره‌بیی و دووجاری لێ چاپ كراوه، یه‌كه‌م له‌لایه‌ن (نووسینگه‌ی ته‌فسیر) ساڵی: (2005)و، دووه‌م جاریش له‌لایه‌ن (دار المعراج)ی سوورییه‌وه ساڵی: (2020) چاپكراوه. بڵاوكردنه‌وه‌ی: چاپی (3) ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئارا، چاپی (1)ی عه‌ڕه‌بیی: نووسنگه‌ی ته‌فسیر، چاپی (2): دار المعراج ی سووری. شوێنی نووسین: ئه‌حمه‌داوا ساڵی چاپ: چاپی یه‌ك: (2002)، چاپی سێ: (2011) قه‌باره‌ی كتاب: (17+24) ژماره‌ی لاپه‌ڕه: (404) له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كان ژماره: (420)ی ساڵی: (2001)ی پێدراوه Pdf: كوردی چاپی 1 چاپی 3 PDF: چاپی عه‌ره‌بیی · إبراز مواقف مُهمة لواحدٍ وعشرين عالماً، من أكثر علماءِ الأمة وأئمتها شُهرةً وتأثيراً، بحيث أصبح كلٌّ منهم نِبْراساً يُضيءُ دروب الحياة للناس، وَيُجَسِّدُ في ذاته حقائق الإسلام الكبرى وقِيَمَهُ العُلْيا. · تقشيعٌ لِضَباب تهمة: عَدَمِ إكرام العلما‌ء من قِبَلِ التيّار الإسلامي، الساعي لتغيير المجتمعات المسلمة وإصلاحها.